ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان نه‌كردایه به دڵنیایه‌وه زیاتر له یه‌ك كورسی په‌رله‌مانمان به ده‌ست ده‌هێنا. دووپاتیشی دەکاتەوە كه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو ناوی فراكسیۆنی به‌ره‌ی ئیسڵاح بگۆڕێت هه‌ڵوێستیان ده‌بێت به‌رامبه‌ریان و برایه‌تییان نامێنێ.
سه‌لام كه‌ریم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ى تشرینى دووه‌م، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له دوو خولی په‌رله‌مان خاوه‌نی كورسی په‌رله‌مان بووه و به ژماره‌ی ده‌نگ خاوه‌نی 20 هه‌زار ده‌نگین، بۆیه به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر به ته‌نها به‌شداریمان بكردایه ده‌بوینه خاوه‌نی كورسی په‌رله‌مان، به‌ڵام كورسیه‌كه‌مان بوه قوربانی لیستی به‌ره‌ی ئیسڵاح له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی.
گوتیشی، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه ده‌رچوون و له به‌ره‌ی یه‌كگرتوون، ده‌نگ و ئیراده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تیایه و متمانه دانی لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌یه به حزبه‌كه و به‌ره‌ی ئیسڵاح، بۆیه پێویسته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كگرتوو به ناوی به‌ره‌ی ئیسڵاح ناوی فراكسیۆن بێنن، بزووتنه‌وه كه‌سی یه‌كه‌مه باجی لیسته‌كه‌ی داوه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوی ئیسلامی له به‌ره‌ی ئیسڵاحه‌وه بۆ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ناوی خۆیان گۆڕی، ئێمه له داهاتوودا هه‌ڵوێستی برایه‌تیمان نابێت له‌گه‌ڵیان و سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین وه‌ك ئێسته برایه‌تی نابێ.
یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنی 30 ئه‌یلوولى ئه‌م ساڵ، پێكه‌وه به لیستی به‌ره‌ی ئیسڵاح به‌شداریان كرد و ته‌نها پێنج كورسی په‌رله‌مانیان به ده‌ست هێناو له ناویشیاندا هیچ ده‌رچویه‌كی بزوتنه‌وه‌ى تێدا نییه بۆیه یه‌كگرتوو به‌نیازه ناوى لیسته‌كه‌ى بگۆڕێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی