سه‌ربارى دابه‌شكردنى نه‌وت له سنووورى پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى، به‌ڵام هێشته دانیشتوانى ناوچه‌كه، به‌رده‌وامن له بڕینه‌وه‌ى دارى دارستانه‌كان و ژینگه پارێزانیش ئاشكراى ده‌كه‌ن، كه وێڕاى ئه‌وه‌ى له‌و كاره نیگه‌رانین، به‌ڵام به‌رمیلێك نه‌وتیش به‌شى زستانى سه‌ختى پێنجوێن ناكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى تشرینى دووه‌م، به‌ختیار عه‌لى، جێگرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى مله‌كه‌وه بۆ پاراستنى ژینگه له پێنجوێن، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ندین جار خۆپیشاندانمان كرد و داواى پێدانى نه‌وتمان به هاووڵاتییانى پێنجوێن كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌شوهه‌واى سنووره‌كه له زستان و پایزدا، دژوار و سه‌خته، خۆشبه‌ختانه له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانى و قائیمقامیه‌تى شارۆكه‌ى پێنجوێنه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رمیلێك نه‌وت دابه‌شكرا.
زیاتر گوتى، "به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین كه هێشته به‌شێك له هاووڵاتییان و دانیشتوانى پێنجوێن به‌رده‌وامن له بڕینه‌وه‌ى دارى دارستانه‌كان و زیان گه‌یاندن به ژینگه‌ى ناوچه‌كه".
ڕوونیشی كرده‌وه، "ئه‌و كاره ئێمه‌ى نیگه‌ران كردووه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌یش له‌به‌رچاو نه‌گرین كه یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ ناوچه‌یه‌كى كوێستانى و شاخاوى سه‌ختى وه‌ك پێنجوێن له وه‌رزى زستان و پایزدا زۆر كه‌مه و ده‌كرێت بڕه‌كه‌ى زۆر بكرێت".
شارۆكه‌ى پێنجوێن نزیكه‌ى 1200 كیلۆمه‌تر له ئاستى ڕووى ده‌ریاوه به‌رزه و به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى شوێنه‌كه‌شیه‌وه ساڵانه له‌وه‌رزه‌كانى پایز و زستاندا به‌فر و بارانێكى زۆرى لێده‌بارێت.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى