گێزه‌ر جگه له‌وه‌ی میوه‌یه له خانه‌واده‌ی سه‌وزه زستانییه‌كاندایه، به‌سوودترین میوه‌ی ئه‌و وه‌رزه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و پڕۆتین كه ئه‌وه‌یش یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له هێز و پاراستن.
له خواره‌وه‌دا به پشت به‌ست به سایتی "سه‌رچاوه" به‌شی ته‌ندروستی، هه‌ندێك سوودی نه‌زانراوی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له خواره‌وه له 11 خاڵ كورتمان كردووه‌ته‌وه.
1- به‌سووده بۆ چاو/ ده‌بێته هۆی پاراستنی تۆڕی بینینی چاو و رێگرتن له لاوازبوون و چاره‌سه‌ری كه‌مبینین.
2- به‌سووده بۆ پێست/ ڕێگر ده‌بێ له تێكچوونی پێست و ڕه‌نگه‌كه‌ی.
3- به‌سووده بۆ شێرپه‌نجه/ رۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕێ له رێگرتنی تووشبوون به شێرپه‌نجه.
4- به‌سووده بۆ نه‌خۆشی شه‌كره/ ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
5- به‌سووده بۆ گه‌ده/ پرۆسه‌ی هه‌رس خێرا ده‌كات و ئازاره‌كانی ناهێڵێت.
6- خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ده‌ركردنی ژه‌هر له جه‌سته‌دا.
7- به‌سووده بۆ به‌هێزكردنی دڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستان خوێن.
8- یارمه‌تی گه‌شه‌ی منداڵان ده‌دات له جه‌سته‌یاندا، به‌تایبه‌ت خواردنی له به‌یانیاندا.
9- چاره‌سه‌ری ئازاره‌كانی ڕۆماتیزم ده‌كات له جوومگه‌كانی قاچدا.
10- چاره‌سه‌ره بۆ تووش بوون به قه‌بزی و كرمی ناوڕیخه‌لۆ ده‌كوژێت.
11- پووكی ددان به‌هێز ده‌كات و ددانه‌كان ڕه‌قتر ده‌كات، به‌تایبه‌ت وه‌ك وه‌رزشێكه بۆ ددانه‌كان.
گێزه‌ر یه‌كێكه له خۆراكه رشاڵییه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "A" و چه‌وری و پرۆتینات و ڤیتامینه‌كانی "B1-B2-B3-B6-G" كانزاكانی كالیسیۆم و ئاسن و مه‌گنیسیۆم و فۆسفۆر و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم، هه‌ر 100 گرام گێزه‌ر 41 كالۆری تێدایه.