رۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ـى له‌نده‌نى بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه هه‌موو لایه‌نه‌كانى عێراق له هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ترسن، كاتێك باس وه‌ك كارتى فشار باس له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى راپۆرتێكى له‌باره‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌كات كه له ماوه‌ى كورتى سه‌رۆكایه‌تیى چه‌ندان جاره دووپاتى ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ "جیاواز له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى په‌رله‌مان، عه‌بدولمه‌هدى هیچ سه‌ردانێكى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى نه‌كردووه، ته‌نیا یه‌ك لێدوانى رۆژنامه‌وانى داوه، به‌ڵام ئه‌و رۆتینه دووباره ده‌كاته‌وه كه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو ئه‌نجامى ده‌دا. ئه‌ویش كۆبوونه‌وه‌ى سێشه‌مووان و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یه".
به‌ڵام زۆرترین جار له كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى كردووه.
رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه ده‌ڵێ، "هه‌موو لایه‌نه‌كان به رژدى ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌رده‌گرن، چونكه پێشتر دووجار له پۆسته‌كانى حكوومه‌ت ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
زیاتر له 20 رۆژه ئه‌م سه‌رۆك حكوومه‌ته نوێیه هه‌وڵ ده‌دات كاندید بۆ ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته دابنێ كه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه وه‌ك شرۆڤه‌كارێكى سیاسى له راپۆرته‌كه‌دا پێشبینى كردووه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئه‌مجاره ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نابێت، به‌ڵكو ناچارى ده‌بێت.
چونكه ئه‌و 14 وه‌زاره‌تى راگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادوه‌رى یه‌كێك له وه‌زیره‌كانى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه سه‌ربه حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه‌یه، ئه‌ویش نه‌عیم روبه‌یعییه. لێره‌دا شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر یه‌ك وه‌زیرى تر تۆمه‌تبار بكرێت و دوور بخرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێ عه‌بدولمه‌هدى به‌ناچارى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و سه‌رۆك كۆمار كه‌سێكى تر راسپێرێت".