بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له یه‌كێك له داینگه‌كانى وڵاتى میسڕ له شارى ئه‌سكه‌نده‌رییه بووه‌ته جێگه‌ى گفتوگۆى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یش ڕاى گه‌یاندووه كه گرته‌كه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه ناردووه، به‌ڵام حكوومه‌ت بێ ده‌نگ بووه.
ڕەفتاری کارمەندێكى داینگه‌یه‌كى میسڕ كه تا ئێسته نازانرێت ئه‌مه مامۆستایه یا ته‌نیا كارمه‌ندى ئاسایییه به دڕندانه ترین شێوه بڵاو ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ منداڵێكى چوار ساڵان ئه‌مه‌یش تووڕه‌ییه‌كى گه‌وره‌ى لاى هاووڵاتیى ئه‌و وڵاته دروست كردووه و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یان خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.
به‌شێك له هاووڵاتییان جگه له ناونیشان چه‌ندان زانیاریان له‌سه‌ر داینگه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ئه‌م داینگه‌یه له شارى ئه‌سكه‌نده‌رییه‌یه و خاوه‌نكه‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى میسڕه له قاهیره بۆیه دۆسیه‌كه به‌لاڕێ بردراوه.
ئه‌و گرته و ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى مامۆستایه له داینگه‌یه‌كى منداڵان، جێگه‌ى پرسیاره و بۆ ئاینده‌ى منداڵان مه‌ترسیداره، چه‌ندان دایك و باوك داوایان كردووه حاڵه‌تى وا دووباره نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یرى ڤیدیۆكه بكه‌یت ڕه‌نگه تۆیش وه‌ك هاووڵاتییه‌ك بترسێیت له‌دانانى منداڵه‌كه‌ت له داینگه‌كاندا.