دواى ئه‌وه‌ى لە بەشێک لە پەیجەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ئه‌حمه‌د ره‌ئوف به چڕيان بڵاو كرده‌وه، ئەو هونەرمەندەیش ڕوونكردنه‌وه‌ى ده‌دا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ى تشرینى دووه‌م، هەواڵی کۆچی دوایی ئەحمەد ڕەئوف هونەرمەندی دیاری کۆمیدیا بە ڕووداوی هاتووچۆ بڵاو کرایەوە، له ڕوونكردنه‌وه‌یكى ڤیدیۆیدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئەو هونەرمەندە ڕای گەیاند، "شوكر بۆ خوا سه‌لامه‌تم، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و په‌یجانه هه‌ر ڕۆژه و هه‌واڵی مردنی هونه‌رمه‌ندێك یان كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ندێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌یش هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی لایك ده‌ده‌ن، ڕوو ڕه‌شی بۆ ئه‌و په‌یجانه‌یه هه‌واڵی وا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له درێژه‌ى قسه‌كانى بە پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت: "کاک عیرفان یەکەم کەسبووە تەلەفۆنی بۆ کردووم و پێی وتووم ئەحمەد گیان خۆتان خۆشبن تەعزیەکەت لە کوێیە".
ئەحمەد ڕەئوف یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی کوردستان و ماوەیەکی زۆرە لەو بوارى كۆمیدیا وه‌ك ئه‌كته‌رێكى ناودار کاردەکات، خاوەنی چەندان کاری هونەرییە و لە بواری کۆمیدیادا زیاتر کاردەکات، یه‌كێكه له ئه‌كته‌ر سه‌ره‌كییه‌كانى به‌رنامه‌ى به‌زمى به‌زم.