چه‌ندان ڕێى جۆراوجۆر هه‌ن بۆ باشتركردنى ته‌ندروستى له‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندان هۆكار كه واده‌كه‌ن پێشهاتى ته‌ندروستى له له‌شدا روو بدات وه‌ك هۆكارى ژینگه‌یى، فشار و نیشانه‌كانى نه‌خۆشى.
یه‌كێك له‌و گرفته ته‌ندروستییه باوانه‌ى كه تووشى له‌ش ده‌بێت، زیانگه‌یاندنه به گورچیله‌كان، چونكه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن و به‌رپرسن له پاككردنه‌وه‌ى خوێنى له‌ش و لابردنى ژه‌هر له له‌شدا. كاتێك گورچیله‌كان كارێكى زیاتر ئه‌نجام بده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى خێراتر له‌كار ده‌كه‌ون، به‌ڵام پرسیارێك لێره‌دا دروست ده‌بێت چۆن گورچیله‌كان پاك ده‌كرێنه‌وه؟.
چه‌ندان جۆر خواردنه‌وه هه‌ن كه گورچیله‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مانه‌یش هه‌ندێكن له خواردنه‌وانه‌ى كه باشن بۆ پاككردنه‌وه‌ى گورچیله‌كان.
یه‌كه‌م: شه‌ربه‌تى تووترك، ئه‌گه‌ر به‌دوایى رێیه‌كدا ده‌گه‌ڕێیت بۆ ئه‌وه‌ى گورچیله‌كانت خاوێن بكه‌یته‌وه، ئه‌وه به‌كارهێنانى شه‌ربه‌تى تووترك رێیه‌كى باشه تا خوێن له ژه‌هر پاك بكاته‌وه و رێ له كاركه‌وتنى گورچیله‌كان بگرێت، شه‌ربه‌تى تووترك چه‌ندان گرفتى گورچیله‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه ئه‌و به‌كتریایانه لاده‌بات كه له بۆڕیى میز و میزڵداندا گه‌شه ده‌كه‌ن.
دووه‌م: ئاو، ئه‌م چاره‌سه‌ره زیاتر سروشتییه له‌چاو چاره‌سه‌ره‌كانى تردا به‌تایبه‌تى بۆ گورچیله‌كان. رۆژانه چه‌ندان په‌رداخ ئاو له لایه‌ن له‌شه‌وه به‌فیڕۆ ده‌درێت، بۆیه پێویسته رۆژانه بڕى شه‌ش بۆ هه‌شت په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گورچیله‌كان به شێوه‌یه‌كى ئاسایى كار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بته‌وێ گورچیله‌كانت له نه‌خۆشى و كه‌م چالاكى به‌دوور بن، ئه‌وا پێویسته رۆژانه بڕێكى زیاتر ئاو بخورێته‌وه.
سێیه‌م: شه‌ربه‌تى چه‌وه‌نده‌ر، كاتێك باس له ته‌ندروستى گورچیله‌كان ده‌كرێت، شه‌ربه‌تى چه‌وه‌نده‌ر باشترین چاره‌سه‌ره. چونكه كاریگه‌رى لابردنى ژه‌هرى هه‌یه نه‌ك ته‌نیا باشه بۆ لابردنى ژه‌هر له گورچیله‌كاندا، به‌ڵكو دژه‌ئۆكسید و تایبه‌تمه‌ندى دژهشێرپهنجهى هه‌یه كه توانای لابردنى فۆسفاتى كالیسیۆمى هه‌یه له گورچیله‌كاندا.
چواره‌م: شه‌ربه‌تى لیمۆ، سركه‌ى سێ‌و، زه‌یتى زه‌یتوون، رێیه‌كى تر بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ى به‌ردى گورچیله، خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى لیمۆیه. زیادكردنى زه‌یتى زه‌یتوون بۆ شه‌ربه‌تى لیمۆ واده‌كات قه‌باره‌ى ئه‌و به‌رده‌ى له گورچیله‌كاندا هه‌یه، بچووكى بكاته‌وه و به‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر ده‌كرێته ده‌ره‌وه‌ى له‌ش له رێى میزه‌وه. به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك زیادكردنى سركه‌ى سێ‌و بۆ ئاوى لیمۆ و زه‌یتى زه‌یتوون ، واده‌كه‌ن به‌ردى گورچیله كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى ئاسانتر بێت.