نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی پزیشكانی خۆبەخشی ئەمەریكی كۆبووەوە

:: PM:05:47:18/11/2018 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی  GSMSGی ئەمەریكیی خۆبەش كرد كە لە ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ و نەشتەرگەر پێكهاتبوون و هەفتەیەكە لە كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەش دەكەن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان پوختەیەكی كار و پرۆژەكەیان لە هەرێمی كوردستان خستە ڕوو و ڕۆڵی خەڵكی كوردستانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و حەواندنەوەی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەران و ئارامی و پێكەوەژیان بە جێگەی ڕێز و پێزانین قبووڵ كرد، بۆیە بە ‌باشیان زانیوە بێن لە بواری پزیشكیدا خزمەت پێشكەش بكەن.

وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی وێرای دەستخۆشی بۆ كاری مرۆییان، سوپاسی كردن و هیوای خواست لە كارەكانیان بەردەوام بن و پشتگیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پرۆژەكانیان دووپات كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم