نیگارێك بە ٩٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

:: PM:10:23:18/11/2018 ‌

نیگارێك بەبڕی ٩٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا و بەمەیش ریكۆردی پێوانەیی شكاند وەك گرانترین نیگاری فرۆشراو لەلایەن هونەرمەندێك كە هێشتا لە ژیاندا مابێت.

لە مەزادێكدا نیگاری "پۆرترێتی هونەرمەندێك(حەوزی مەلە لەگەڵ دوو شێوەدا)" كە لەلایەن هونەرمەندی بەریتانی دەیڤد هۆكنییەوە كێشراوە، بە 90 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بەمەیش ڕیكۆردی پێوانیی شكاند و وەك گرانترین نیگاری فرۆشراو لەلایەن هونەرمەندێك كە هێشتا لە ژیاندا ماوە دیاری كرا، و پێش كارە هونەرییەكەی هونەرمەند جێف كوونز كەوت بەناوی "سەگی میزەڵدان" كە پێشتر بە ٥٨ ملیۆن دۆلار فرۆشرا بوو.

دەیڤد هۆكنی نیگاركێشێكی بەریتانی تەمەن ٨٢ ساڵە و  یەكێكە لە بەناوبانگترین نیگاركێشەكانی دنیا، نیگارەكانی بە پارەیەكی خەیاڵی دەفرۆشرێن و لە مەزادخانەكاندا رێكۆردی جیهانیان شكاندووە.

دەیڤد هۆكنی نیگاری "پۆرترێتی هونەرمەندێك(حەوزی مەلە لەگەڵ دوو شێوەدا)" لە ساڵی ١٩٧٢ كێشاوە و بە یەكێك لە مەزنترین شاكارەكانی هاوچەرخ دادەندرێت، لەدوای دەستاودەستكردنێكی زۆر گەیشتووەتە دەست وەبەرهێنەر و بازرگانی بەریتانی، جۆی لویس، ئەویش چەند رۆژی رابردوو لە مەزادێكی شاری نیویۆڕك بە بڕی ٩٠ ملیۆن دۆلار دەی فرۆشێت.

دەیڤد هۆكنی ژیریی و مەراقی قووڵی بۆ تێڕامان پەخش كردووەتە سەر نیگارەكەی و جەوهەری دیمەنی حەوزی مەلەكردنێكی نیشان داوە بەشێوەیەكی نموونەی و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاڵۆزییە قووڵەی لە پێوەندی مرۆڤدا هەیە بەهۆی بوونی لە دیمەنەكەدا، هەروەها وەك هەمیشە جێی بۆ بۆشایی لە نیگارەكەیدا لەبیر نەكردووە.

وشە/ محەمەد شابان






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل