لە هەولێر منداڵێك بە شەش مانگی لە دایك بوو

:: AM:09:11:19/11/2018 ‌
نەخۆشخانەی ژنان و لە دایكبوونی منداڵانی هەولێر ئاشكرای دەكات، منداڵێك لە شەش مانگی لە دایك بووە و هیچ كێشەی نییە و تەندروستە.

ئەمڕۆ دووشەم 19ـی تشرینی دووەم، بەپێی هەواڵێكی نەخۆشخانەی ژنان و لە دایكبوونی هەولێر هاتووە، منداڵێك بەشەش مانگی لە دایك بوو لە نەخۆشخانەكەمان، لە كاتێك منداڵی سروشتی بە نۆ مانگی لە دایك دەبێت.

نەخۆشخانەكە ئاشكرای كردووە، منداڵێك لە رەگەزی كچ بە شەش مانگی لە دایك بوو لەنەخۆشخانەكەمان، واتا زۆر زووتر لەكاتی خۆی بە ٢٥ هەفتە كە دەكاتە شەش مانگ و هەفتەیەك، ئەم منداڵە بۆ ماوەی ١٧ رۆژ خەوێنرابوو لە بەشی منداڵە ناكامەكانی نەخۆشخانەكەمان لەژێر چاودێریی پزیشكدا بوو.

ئاماژە دراوە، دوای ماندووبوونێكی زۆر بەهاوكاری پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و ستافی بەشی منداڵە ناكەمەكان، ئەمڕۆ منداڵەكە دەرچوو لە نەخۆشخانەكەمان بەتەندروستییەكی باش.

لە دایكبوونی ئەو منداڵە لە شەش مانگی لە كاتێكدایە بەشی زۆری ڕێنوێنییە پزیشكییەكان ئاشكرای دەكەن، منداڵ لە حەوت مانگی دەتوانێت بژی، بەڵام لە شەش مانگی هیچ گرەنتییەك نییە بۆ مانەوەی لە ژیان.





وشە - رامیار جەواد