ئەم بەهرەمەندە بەڕازیلییە یانە ئینگلیزییەكانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە

:: AM:10:19:19/11/2018 ‌

یاریزانێكی لاوی بەڕازیلی بۆتە جێگەی بایەخی پێنج یانەی گەورەی ئینگلیزی و ركابەری لەسەر گرێبەستكردنی دەكەن.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: یاریزانە لاوە بەڕازیلییەكە ناوی برۆنۆ رۆبەرتۆیە و لە هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆی بەڕازیلی یاری دەكات.

ئەو یاریزانە لاوە تەمەن 19 ساڵییە بۆتە جێگەی بایەخی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئینگلیزی بەتایبەتیش یانەكانی مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، لێڤەرپوول، چێڵسی و تۆتنهام هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ دەدەن.

سەرجەم ئەو یانە ئینگلیزییانە لە ماوەی رابردوودا نوێنەریان ناردۆتە بەڕازیل بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چاودێری رۆبەرتۆ بكەن.

هەرچەندە رۆبەرتۆ ماوەیەكی كورتە پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆوە كردووە و لە خولی پلە یەكی بەڕازیل دەستی بە یاریكردن كردووە، بەڵام بەهۆی پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەیەوە بۆتە جێگەی بایەخی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپا لەسەرووی هەمووشیانەوە یانە گەورەكانی خولی ئینگلیزی.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م