"وشە" ناوی بنكەكانی ناو نووسین بۆ حەج بڵاو دەكاتەوە

:: PM:02:30:20/12/2016 ‌

بەڕێوبەرایەتی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێكردنەوەی تۆماركردنی ناوی حاجییانی ڕاگەیاند.

شێخ قاسم ڕەسووڵ بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لە هەرێمی كوردستان 18 بنكەی ناو تۆماركردن لە سبەی ڕۆژی چوارشەمەوە دەكرێنەوە.

"وشە" بۆ ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان ناوی سەرجەم بنكەكانی ناو تۆماركردن بڵاو دەكاتەوە:
پارێزگای هەولێر 
مزگەوتی سەواف 
سێ بنكە لە شارۆكەی كۆیە، شەقڵاوە، سۆران.
پارێزگای سلێمانی
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
مزگەوتی عەبدوڵا لوتفی 
بنكەكانی دەرەوەی شار 
شارۆكەی ڕانیە و چەمچەماڵ بنكەی تایبەتیان بۆ دەكرێتەوە 
شارەزوور لە سلێمانی ناویان تۆمار دەكەن 
پارێزگای دهۆك
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی دهۆك
شەش بنكەش لە دەرەوەی شاری دهۆك دەكرێنەوە برتین لە:
زاخۆ، سێمێل، ئامێدی، ئاكرێ‌، بەردەڕەش، شێخان.
پارێزگای هەڵەبجە
لە بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عەمرە ناو تۆمار دەكرێت.
پڕكردنەوەی فۆڕم و ناو تۆماركردن بۆ حەج ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوامی دەبێت، هەر فۆڕمێك لە بەرامبەر وەرگرتنی، هاووڵاتی دەبێت 50 هەزار دینار بدات.


وشە - رامیار جەواد