لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر، بەبێ نەشتەرگەری دوو كەوچك و سێ قەڵەم لە ناو گەدەی كچێكی تەمەن 23 ساڵ دەرهێنرا.
ئەمڕۆ دووشەم 19ـی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبهر، نەخۆشخانەی ڕزگاری له ڕاگهیهنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، لە هەوڵێكی پزیشكانی نەخۆشخانەكە توانراوه دوو كەوچك و سێ قەڵەم لەناو گەدەی كچێك دەربهێنرێت.
وهك نهخۆشخانهكه ئاماژهى بۆ كردووه، كچەكە تەمەنی 23 ساڵە و دانیشتووی كەمپی ئاوارەكانە و لەلایەن پزیشكێك بهناوى محەمەد عەدوڵا بەبێ نەشتەرگەری ئەو كارە ئەنجام دراوە.
لە كۆتایی ئاماژە بهوه دراوە، كارمەندانی سەنتەری هەرس و جگەر لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، توانییان بە نازوور و بەبێ نەشتەرگەری، ئەم نەخۆشە لە مردن ڕزگار بكەن.
ئەنجامدانی ئەو جۆرە كارەی پزیشكییە لە كاتێكدایە بەشێكی زۆری كارە مەترسییەكان بە نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەكان ئەنجام دەدرێت.
نەخۆشخانەی ڕزگاری یەكێكە لە نەخۆشخانە حكوومییەكانی شاری هەولێر و خزمەتگوزارییەكانی بەخۆڕایی پێشكەش دەكات.