نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانیان به‌زاند و زۆر به سه‌ختى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى شارۆكه‌ى زاخۆیان بۆردمان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌دیێ ده‌ركار به "وشه"ى راگه‌یاند، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ئاسمانى شارۆكه‌ى زاخۆ و شاره‌دیێ دهركاریان به‌زاند و دواتر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ده‌ركار بۆردمان كرا.
زیاتر گوتى، بۆردمانه‌كه زیاتر چیای "خامتیر" و نزیك هاوینه‌هه‌وارى / شه‌رانش كه یه‌كێكه له ناسراوترین هاوینه‌هه‌واره‌كانى پارێزگاى دهۆك و زاخۆ/ گرته‌وه، وێڕاى ئه‌وه تا ئێسته زیانه‌كان نه‌زانراوه، به‌ڵام پێده‌چێت زیانى هه‌بێت.
بۆردمانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژى رابردوو سێ هاووڵاتى ئامێدى به‌هۆى بۆردمانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بوونه قوربانى.
ئه‌م ساڵ 98 جار له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا و 87 جاریش له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانى توركیاوه بۆ سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى كراوه.
وشه/ زاخۆ