به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ سێ پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ قوربانى

:: PM:03:04:19/11/2018 ‌
به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ سێ كه‌س كه‌ پێشمه‌رگه‌ بوون بوونه‌ته‌ قوربانى، به‌مه‌یش ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ  له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك گه‌یشته‌ 908 رووداو له‌ماوه‌ى سالێكدا.

ئازاد ته‌ها به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى دهۆك به‌ "وشه‌"ى راگه‌یاند، به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌ سنوورى شارۆكه‌ى زاخۆ سێ كه‌س بونه‌ته‌ قوربانى.

به‌رپرسه‌كه‌ى هاتوچۆ گوتى، ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیك كومه‌ڵگاى "دێره‌بوون" روویداوه‌ و دوو له‌ پێشمه‌رگه‌كان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش برینداره‌.

به‌پێى ئاماره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى دهۆك ئه‌م ساڵ تا ئێسته‌ 908 رووداوى هاتوچۆ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك رویداوه‌ و 948  كه‌سیش بوونه‌ته‌ قوربانى.

دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى


وشە - سه‌رخێڵ هاشم