هواوی هۆنه‌ر به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌هێزترین جۆری مۆبایل دروست بكات كه خاوه‌نی دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێش و خێراییه‌كی له ڕاده‌به‌دربێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی هواوی هۆنه‌ر ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، هواوی هۆنه‌ر به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا مۆبایلێك به‌ناوی "Honor 10 Lite"ه‌وه بخاته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله ده‌توانێت ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكات.
كۆمپانیاكه كه‌مێك له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن هێزێكی زۆر ده‌بێت له‌ڕووی دیزاینیشه‌وه زۆر ناوازه دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داده‌نرێت كه به‌سیسته‌می 4K كاربكات و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی هه‌مان جۆری گالاكسی نۆت نۆ ده‌بێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.