له راپۆرتێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه، له %80 منداڵانى عێراق رووبه‌ڕووى توندوتیژى ده‌بنه‌وه و له ناوچه‌كانى باشوورى عێراق و مووسڵ و ئه‌نباریش خوێندنى منداڵان له خراپترین ئاست دایه.
له‌به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له خوێندنى منداڵان ده‌كات و ئاشكراى ده‌كات له %92 منداڵان له خوێندنى سه‌ره‌تاین، كه‌چى نیوه‌یان ناتوانن به‌هۆى هه‌ژارییه‌وه خوێندن ته‌واو بكه‌ن، كاتێكیش ده‌گه‌نه ناوه‌ندى ته‌نیا كه‌متر له چاره‌گێكیان ده‌توانن په‌ره به خوێندن بده‌ن.
هه‌ر ده‌رباره‌ى خوێندن راپۆرته‌كه باسى له‌وه كردووه، پێنج شارى باشوورى عێراق له‌گه‌ڵ مووسڵ و ئه‌نبار خوێندن له خراپترین ئاست دایه و ته‌نانه‌ت وێراى كه‌مبوونه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌و ناوچانه كه‌چى زۆربه‌ى منداڵان هیچ هاوكارییه‌كى حكوومه‌تیان پێ ناگات.
له‌ڕووى ته‌ندروستیشه‌وه راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه‌متر له %40 دانیشتووانى عێراق ئاوى پاكى خواردنه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌رى به‌سه‌ر ته‌ندروستى منداڵان ده‌بێت.