ته‌ڕه‌پیاز یه‌كێكه له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، چونكه ئه‌م جۆره سه‌وزه‌یه بڕێكی زۆر ماده به‌رگرییه‌كانی تێدایه كه له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌مانپارێزێت و به‌رگری جه‌سته‌مان دژی نه‌خۆشی زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له سووده‌كانی ته‌ڕه‌پیاز ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكی به‌ریتانییه‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ته‌ڕه‌پیاز زۆر گرینگه بۆ جه‌سته به‌تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی ژه‌هر و له‌ناوبردنی نه‌خۆشییه‌كان.
هۆكاره‌كانیشیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌ڕه‌پیاز بڕێكی زۆر ماده‌ی "ڕیشاڵ و به‌رگری و خۆراكی"یه‌كان و ڤیتامینه‌كانی "A و E" له‌ناویدا هه‌یه و كاتێك ده‌یخۆیت ئه‌م مادانه بۆ جه‌سته‌ت دابین ده‌بێت به‌مه‌یش رزگارت ده‌بێت له چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م - نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌ناوده‌بات: ته‌ڕه‌پیاز به‌وه ناسراوه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسانه‌كان له‌خۆده‌گرێت كه ئه‌مه‌یش واده‌كات به‌رگری جه‌سته دژ به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه زیاتر بێت و ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره له‌ناوبه‌رێت.
دووه‌م - دڵ له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت: به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده ریشاڵییه‌كان و ماده‌ی پۆتاسیۆم له‌ناو ته‌ڕه‌پیازدا ئه‌مه وای كردووه ئه‌م سه‌وزه‌یه بۆ دڵ زۆر باش بێت ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رێژه‌ی كۆلسترۆڵی خراپ له‌ناو لووله‌كانی خوێن ناهێڵێت و ده‌یگۆڕێت بۆ كۆلسترۆڵی باش به‌مه‌یش نه‌خۆشی دڵ نامێنێت.
سێیه‌م – ته‌ڕه‌پیاز سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تانپارێزێت.