له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی دنیا به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مانه له‌لایه‌ن زۆرێك له بهكارهێنهرهكانهوه تاقی ده‌كرێنه‌وه و له كۆتا تاقیكردنه‌وه‌دا ئایپاده نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ سه‌ركه‌وتوو نابێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین تاقیكردنه‌وه ده‌كات بۆ ئایپهدهكهی ئه‌پڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، یویتووبهرێك به‌ناوی "JerryRigEverything" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب و له چه‌ناڵی سه‌ره‌كی خۆی نوێترین ئایپادی ئه‌پڵ به‌ناوی "ipad Pro" ده‌كرێت به نرخی 799 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و تاقیكردنه‌وه‌ی به‌هێزی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات و له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا تووشی شۆك ده‌بێت.
ئه‌م یوتیووبه‌ره له سه‌ره‌تای ڤیدیۆكه‌یدا باسی له‌وه كردووه كه تازه ئه‌م ئایپاده‌ی كڕیووه و نوێترین جۆری ئاپاده كه ئه‌پڵ دروستی كردووه، به‌ڵام جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر ده‌ركه‌وتووه هێزی ئه‌م ئایپاده له‌رووی به‌رگه‌گرتنه‌وه به‌هێز نییه ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی یوتیووبه‌ر "جێری" ئه‌نجامی داوه.
جێری دوای ئه‌وه‌ی ئایپهداكه له پاكهتهكهدا ده‌ردێنێت ڕاسته‌وخۆ دایدهگرسێنێت و دوای چه‌ند خووله‌كێك دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزی ئایپاده‌كه تاقی بكاته‌وه له‌ڕووی به‌رگری دژی شكان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت زۆر جیاوازه چونكه جێری ته‌نیا به چهماندنهوهیهكی ئاسایی ده‌توانێت ئایپاده‌كه بشكێنێت.