سه‌رۆك بارزانی به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌رى ئیسلام په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت، هیوادارین ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆکارێکی تری پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى بارزانى:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌بۆنه‌ی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محهمهدولمستهفا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
هیوادارین ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.
له خودای گه‌وره ده‌خوازین ئه‌م بۆنه پیرۆزه ده‌رگه‌ی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتی بکاته‌وه و بێته هۆی کۆتایهاتنی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان.
والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته