دوابه‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ئیتاڵیا هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای ئه‌پڵ و سامسۆنگ به‌هۆی خاوكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان پاش هه‌ر نوێكردنه‌وه‌یه‌ك به ملیۆنان دۆلار سزا دران.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "
زه گاردیان"ی به‌ریتانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ئیتاڵیادا ده‌ریده‌خات كه هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌پڵ و سامسۆنگ له نوێكردنه‌وه‌ی سۆفتوێره‌كانیان به‌مه‌به‌ست وا ده‌كه‌ن كه كاركردنی مۆبایله‌كانیان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو خاو ببێته‌وه تا كڕیاران زوو له مۆبایله‌كان بێزار ببن و بچن مۆبایلی تازه بكڕن.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه مانگی كانوونی دووه‌می/ نۆڤێمبه‌ری ئه‌م ساڵ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیتاڵیاوه ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتوووه كه هه‌ندێك جۆری دیاریكراو له مۆبایله زیره‌كه‌كان، له دوای نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه و سۆفتوێره‌كانی، كاریگه‌ری خراپ وه‌رده‌گرن و چالاكی و خێرایی مۆبایله‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه.
شایه‌نی باسه كۆمپانیای ئه‌پڵ به بڕی زیاتر له 11 ملیۆن دۆلار و كۆمپانیای سامسۆنگیش به بڕی زیاتر له شه‌ش ملیۆن دۆلار سزا دران به‌و هۆكاره‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو و به‌مه‌به‌ست مۆبایله زیره‌كه‌كانیان خاوكردووه‌ته‌وه و وایان كردووه زوو كۆن ببن.
وشه/ محه‌مه‌د شابان