كەركوك بۆمبێك بە داعشێكدا تەقیەوە

:: PM:07:46:13/10/2016 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمم، لە نزیك گوندی غەزە چەكدارێكی داعش خەریكی دانانی بۆمبێك بوو لەسەر ڕێگەكە بۆ كاروانی هێزەكانی پێشمەرگە بەڵام بەڵام بۆمبەكە بەخۆیدا دەتەقێتەوە .

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكان بە "وشە"ی ڕاگەیاند " كاتژمێر پێنجی ئێوارە گوێبیستی تەقینەوەیەك بوین لە نزیك گوندی غەزە لە كاتی پشكنینی شوێنەكە بۆمان دەركەوت تیرۆرستێك لە كاتی دانانەوەی بۆمب بەخۆیدا تەقیوەتەوە و پارچە پارچە بوە ".

بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك دەڵێت " لە نزیك شوێنەكە و گوندی غەزە چەند هەڵمەتێكی پشكنینمان ئەنجام دا چەند بۆمبێكی ئامادەكراومان دۆزیەوە لە ئێستەشدا پشكنین بۆ ئوتومبێلەكانی ناوچەكە دەكەین ".

بەهۆی لاواز بوونی پێگەكانی داعش لەئێستەدا خەریكی دانانی بۆمبی چێندراون بۆ ئەوەی كاروانەكانی پێشمەرگە بكەن بە ئامانج وە بەشێكی زۆری ئەم هەوڵانەش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیسی شارەكەوە پوچەڵ دەكرێنەوە .



وشە / ڕامیار جواد



وشە - رامیار جەواد