هه‌ر بۆنه‌یه‌كی جیهانیی له دنیادا بوونی هه‌بێت، گووگڵ به گۆڕینی دیزانی شوێنی گه‌ڕانه‌كه‌ی یادی ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆش دیزاینه‌كه‌ی بۆ وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگی منداڵانه گۆڕیوه، به‌مه‌ش یادی ڕۆژی جیهانیی منداڵانی كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نۆڤه‌مبه‌ر/ تشرینی دووه‌م له دنیادا به ڕۆژی جیهانیی منداڵان ناسراوه، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه وێبگه‌ڕی گووگڵ دیزاینی لۆگۆكه‌ی خۆی بۆ وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگی چه‌ند منداڵێك گۆڕی و وه‌ك هه‌ر بۆنه‌یه‌كی جیهانیی تر یادی كرده‌وه.
ئه‌م ڕۆژه له ساڵی 1857 تا ئێسته به ڕۆژی منداڵان دانراوه، ساڵانه یادی ده‌كرێته‌وه و هه‌زاران ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵی گه‌وره له وڵاتانی دنیا بۆ منداڵان ڕێك ده‌خرێت و له به‌شێك له وڵاتانی دنیاشدا ده‌كرێته پشوو بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنن.
دامه‌زراوه‌ی گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین وێبگه‌ڕه‌كانی دنیا، كه له چواری ئه‌یلوولی ساڵی 1988ی زایینی بۆ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن سێرجی برین و لاری په‌یج كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد دامه‌زراوه، ساڵانه نوێكاری زۆری تێدا ده‌كرێت و یه‌كێكه له پڕ به‌كارهێنه‌رترین وێبگه‌ڕ و سایته‌كانی دنیا.