رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، ئیڤانكا تره‌مپى كچى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌مان هه‌ڵه‌ى هیلارى كلنتن دووباره ده‌كاته‌وه و به به‌كارهێنانى ئیمێله تایبه‌ته‌كانى خۆى، رێساكانى كۆشكى سپى پێشیل ده‌كات.
رۆژنامه‌ى
واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، ئیڤانكا تره‌مپ كچى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و راوێژكارى سه‌رۆك، له كۆشكى سپى كۆمه‌ڵێك رێساى ته‌ناهى پێشیل كردووه.
یه‌كێك له‌و رێسایانه‌ى كچه‌كه‌ى تره‌مپ پێشێلى كردووه، پێوه‌ندى به به‌كارهێنانى ئیمێله‌وه هه‌یه، ئه‌و راوێژكاره‌ى تره‌مپ ئیمێلى تایبه‌تى خۆى له كاروبارى فه‌رمى به‌كار ده‌هێنێت، به‌م كاره‌شى هه‌مان هه‌ڵه‌ى هیلارى كلنتن دووباره ده‌كاته‌وه.
هیلارى كلنتن كه پێشتر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بوو، كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا بوو، ئیمێلى تایبه‌تى خۆى له كاروباره فه‌رمییه‌كان به‌كار هێنابوو، ئه‌وه‌بوو له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئیمێله‌كه‌ى له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌ى تره‌مپ هاككرا و نهێنییه‌كى زۆرى كۆشكى سپى له‌م رێیه‌وه ئاشكرابوو.
له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه تره‌مپ ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى له ركابه‌ره‌كه‌ى گرت، كه‌چى وه‌ك رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسى كردووه، ئه‌مڕۆ كچه‌كه‌ى هه‌مان هه‌ڵه دووباره ده‌كاته‌وه.