"نیمار لە جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە هەڵەی كرد"

:: PM:01:01:20/11/2018 ‌

كلارێنس سیدۆرفی راهێنەری هەڵبژاردەی كامیڕۆن ئامۆژگاری نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی كرد بۆ ساڵانی داهاتوو هەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی یاریكردنی بدات.

سیدۆرف لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی رایگەیاند: نیمار گەورەترین هەڵەی ئەنجامدا كاتێك ریزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جێهێشت.

زیاتر گوتی: هیچ كەسێك ناتوانێ گومان لە ئاستبەرزی نیمار بكات، بەڵام پێویست دەكات زیاتر هاوكاری تیپ و هەڵبژاردەكەی بكات لە یارییەكاندا و دڵنیاشم دەتوانێ ئاستی یاریكردنی زیاتر بەرز بكاتەوە.

سیدۆرف هەروەها راگەیاند: دەبوو نیمار ماوەیەكی درێژتر لە ریزی یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە تا بەتەواوی پێدەگەیشت، هەرچەندە ئێستا لە یانەیەكی گەورەی وەك یانەی پاریس سان جێرمانە، بەڵام دەبێت زیاتر هەوڵ بدات بۆ ئەوەی بگاتە لوتكەی ئاستبەرزی.

ئاماژەی بەوەشدا كە نیمار پێویستی بە راهێنەرێكی باشە بۆ ئەوەی بەهرەكانی زیاتر بەدەربخات، چونكە ئەو هێشتا بچووكە و ماوەیەكی كورتیشە هاتۆتە ئەوروپا.

لە كۆتاییدا سیدۆرف رایگەیاند: پێموایە نیمار دەبێت ماوەیەكی درێژتر لەگەڵ ئەو یاریزانانە یاری بكات كە ئاستی یاریكردنیان لەو باشترە و شارەزاترن تا لێیانەوە فێر ببێت، راستییەكەی نازانم هەموو ئەو شتانەی لە یانەی پاریس سان جێرمان بۆ رێكخراوە یان نا.

جێی باسە ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە بڵاو دەكرێتەوە كە رەنگە نیمار بۆ وەرزی داهاتوو دووبارە بگەڕێتەوە ریزی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی لەهاوینی 2017 وەك گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا بە 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە كرد.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م