بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی دەرمان ئاشكرای دەكات بەكارهێنانی هەموو جۆرە دەرمانێكی ئەنتیبایۆتی بەبێ دیاركردنی جۆر و هەستیاری بەكتریا بەبێ ڕەچەتەی پزیشك دەفرۆشرێنە نەخۆش.
ئەمڕۆ سێشەم 20ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی دەرمان بڵاوی كردووەتەوە، ڕێژەی فرۆشتنی هەندێك ئەنتیبایۆتیك لە دەرمانخانەكان و كلینیكی لاكۆڵان زیادی كردووە، سەرباری ئەوەی هەریەكە لە دەرمانەكانی " ئەمۆكسیكڵاڤ بە پلەی یەكەم و ئەمۆكسلین بە پلەی دووەم ئەزیسرۆمایسن و كفلێكس لە پلەی سێیەم دان بە شڕووب و كەپسوول و حەب و دەرزییەوە". فرۆشتنی زیاد بووە.
كۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، بڕی فرۆشی ئەنتیبایۆتیك لە ڕۆژێكدا لە هەندێك دەرمانخانە و كلینیكی لاكۆڵانی 200 بۆ 500 هەزار دینار ئەو دەرمانانە دەفرۆشرێ.
ئاماژە بەوە دراوە كە هەموو ئەنتیبایۆتیكەكانیش بەبێ دیاركردنی جۆر و بەبێ ڕەچەتەی پزیشك دەفرۆشرێنە نەخۆش.
لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەموو ئەنتیبایۆتیكەكان كاریگەریان لاواز بووە ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت پاش چەند ساڵی تر یەك ئەنتیبایۆتیك لەو وڵاتە كار ناكات و كارەساتی گەورەی مرۆیی ڕوودەدات.