به‌رپرسێكى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر زانیارى نوێ له‌باره‌ى گه‌یشتنى خزمه‌تگوزارى به كه‌رتى هه‌شتى حه‌سارۆك له هه‌ولێر ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، شاره‌وانى بڕیاره‌كانى پێشووى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته ده‌گۆڕێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى تشیرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، ئه‌رده‌لان شوانى به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، بڕیار دراوه له داهاتوویه‌كى نزیكدا ته‌واوى خزمه‌تگوزارى بگه‌یه‌نرێته كه‌رتى هه‌شتى حه‌سارۆك.
زیاتر گوتى، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر سكاڵا تۆمار كراوه كه داوا ده‌كه‌ن شاره‌وانى به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه و زه‌وى 125 مه‌تریش ڕێى پێ بدرێ بكرێت به خانوو.
به‌رپرسه‌كه‌ى شاره‌وانى هه‌ولێر دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه به له‌به‌رچاوگرتنى ره‌وشى دارایى هاووڵاتییان و دابه‌شبوونى زۆربه‌ى زه‌وییه‌كانى هه‌شتى حه‌سارۆك به‌سه‌ر 125 مه‌تردا پێده‌چێ شاره‌وانى بڕیاره‌كه‌ى بۆ ئه‌و كه‌رته گۆڕانكارى تێدابكات و هاووڵاتییان بتوانن زه‌وى 125 مه‌تریش بكه‌ن به خانوو.
هه‌فته‌ى ڕابردوو وه‌زیرى شاره‌وانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، بڕیاریانداوه كه خزمه‌تگوزارى بگه‌ینن به كه‌رتى هه‌شتى حه‌سارۆك له هه‌ولێر. دواى ئه‌و لێدوانه‌یش نرخى زه‌وى له‌و كه‌رته هه‌ڵكشا.