به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی نادیاره‌وه كه له خودی كۆمپانیای فه‌یسبووك هه‌یه چه‌ندان به‌كارهێنه‌ری مه‌سنجه‌ر ناتوانن به‌رنامه‌كه به‌كاربهێنن و كاتێكیش به‌كاریده‌هێنن فڕێیان ده‌داته ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كێشه‌یه‌ك ده‌كات كه تووشی مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك بووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، له ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای فه‌یسبووك دا هاتووه كه دوێنی 19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، له سه‌رتاسه‌ری دنیا به سه‌تان هه‌زار به‌كارهێنه‌ر كێشه‌ی به‌كارهێنه‌ری ئاپی مه‌سنجه‌ری بۆ دروست بووه و تا ئێسته‌یش كۆمپانیای فه‌یسبووك ئه‌م كێشه‌یه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و چاره‌سه‌ریشی نه‌كردووه.
به‌گشتی ئه‌م له كاركه‌وتنی مه‌سنجه‌ره له وڵاته ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئه‌ورووپییه‌كان و به‌شێكی كه‌م له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه به‌ڵێنی داوه به‌زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه جاره‌سه‌ر بكات.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.