تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد كه ئه‌وه‌یش سڕینه‌وه‌ی چه‌ندان ئه‌كاونت و لایكی ساخته‌یه كه به ئاپی ساخته ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری ئینستاگرام ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئینستاگرام دوێنی دووشه‌م 19ی كانوونی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، نوێترین بڕیاریدا كه له ئه‌پده‌یتێكی نوێ‌دا بۆ ئاپه‌كه‌ی كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی سه‌تان هه‌زار "لایك و ئه‌كاونت و فۆڵۆوی" ساخته ده‌كات كه له ڕێی ئاپه ساختهكانهو ئه‌نجام ده‌درێت و لایك و فۆڵۆوی پێ زیاد ده‌كه‌ن.
ئینستاگرام ئه‌وه‌یشی ڕوونكرده‌وه كه بۆماوه‌ی كاتی ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه ڕاده‌گرێت كه ئه‌م ته‌كنیكه به‌كارده‌هێنن بۆ زیاد كردنی لایك و فۆڵۆكانیان.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.