ماریا هه‌ورامى خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژى ناسراوى كورد لە واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین کلیپی بەناوی "لەیاد ناچی" بڵاو کردەوە.
به‌گوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ى ماریا خۆیى له پێگه‌ى تایبه‌تى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رهه نوێیه‌كه‌ى نووسیوویه‌تى، "گۆرانییەکە لە تێکستی ئیسماعیل خورماڵییە و بورهان موفتی زادە ئاوازەکەی داناوە، ئارام سەردار کاری موزیک و ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە، هه‌وره‌ها کلیپەکە لە دەرهێنانی بۆتان ئەبوبەکرە، جگە لەوەیش کارە هونەرییەکانی ریکۆرد و میسکس و ماسترینی ئەم بەرهەمە لە ڤینۆ ستۆدیۆ جێبەجێکراوە".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م به‌رهه نوێیه‌ى ماریا ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره به‌دواى خۆیدا بهێنێت ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره به‌رهه‌مى تایبه‌ت و نوێى به‌خۆیى نه‌بووه و زیاتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك مۆدێلێك ده‌رده‌كه‌وت و ڕه‌خنه‌ى زۆرى له‌وباره‌یه‌وه ڕووبه‌ڕوو ده‌كرایه‌وه.
ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ڕیعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە، ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگه‌ی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بە دواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە، بەتایبەتیش گوتنەوەی گۆرانییە هەورامییە فۆلكلۆرییه‌كان.