گۆرانیبێژى لاوى شارى سلێمانى"کارزان فاروق" له پێگهى تایبهتى خۆیى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك، ئاماژە بە نوێترین کاری هونەری خۆی كردووه کە پێكهاتووه له کلیپێک بەناوی "لەبیرم کە" بڕیاریشه لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە.
کارزان فاروق لەو بارهیهوه له پێگهى تایبهتى خۆیى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نووسیوویهتى، "ئەمساڵ کاروچالاکی زۆر بووە و دڵخۆشە بەوەی بە دڵی زۆربەی هەوادارەکانی بووە و بووەتە جێگەی متمانەی بەشێکی زۆر لە هەوادارەکانی، هەربۆ ئەمەیش نوێترین کاری هونەریم کە کلیپێکە بەناوی "لەبیرم کە" و بەمزوانە بڵاوی دەکهمهوه".
گۆرانی "لەبیرم کە" هۆنراوەی ئەحمەد محەمەدە و ماردین بەخت کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، لە ستۆدیۆی زانیار کارەکانی بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.
کارزان فاروق یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە، جگە لە گۆرانی بەشێوەی سینگڵ تراک لەگەڵ چەند هونەرمەندێک وەکو شاباز زەمانی و کەمال محەمەد گۆرانی دوێتی هەیە.