بڕیاره به‌یانی چوارشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، له شاری هه‌ولێر له سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری‌دا خوێندنه‌وه بۆ شیعره‌كانی شاعیر "فه‌ره‌یدون سامان" به ئاماده‌بوونی خۆی له كۆڕه‌كه‌دا بكرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی "وشه" كه‌وتووه، سه‌عات چواری ئێواره‌ی به‌یانی چوارشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر له سه‌نته‌ری ئاڵا له شاری هه‌ولێر، ستایشه‌كانی شاعیر فه‌ره‌یدون سامان له‌لایه‌ن رزگار جه‌بارییه‌وه خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند تێكستێكی شعره‌كانی ده‌كرێت.
سه‌نته‌ری ئاڵا مانگانه به‌رده‌وام كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بۆ شاعیر و هونه‌رمه‌ندانی كورد ئاماده ده‌كات كه تیایدا ئه‌ده‌ب دۆستان شعره‌كانیان پێشكه‌یش ده‌كه‌ن یان كتێبه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ پێگه‌یاندنی توێژێكی رۆشنبیری لاوان، هاوكات سه‌نته‌ره‌كه یه‌كێكه له چالاكترین سه‌نته‌ره‌كانی شاری هه‌ولێر بۆ كۆڕ و كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فییه‌كان.
فه‌ره‌یدون سامان، شاعیر و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر له ساڵی 1961 له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه. له ساڵی 1984 به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه، سه‌رۆكی ڕێكخراوی خانییه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی هزریی، ئه‌ندامی ڕیكخراوی "پینكورد"ی نێوده‌وڵه‌تییه. ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانه.