ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده، خانمه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری گۆرانی، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام چه‌ندان وێنه‌ى تایبه‌تى ڕۆژى ئاهه‌نگى ده‌رچوونى له زانكۆ نوێیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا لە دوو تەمەنی جیاوازدا خەونەکانی دەهێنێتەدی وێنه‌یه‌كى نه‌بینراو بڵاو ده‌كاته‌وه.
لە ماوەی رابردوودا ئەمەل سەعید، پاش چوار ساڵ خوێندن کارنامەی زانکۆی لە لەندەن بەدەستهێنا لە ژێر ناونیشانی "بریقەیەکی کوردی لە موزیکی جازدا"، لە لاپەڕەی فەرمی خۆشی دوای گشت سەختییەکان وێنەی دەرچوونەکەی بڵاو کردەوە.
لەهەمانکاتدا وێنەیەکی کۆنی کە لە ساڵی 1997 گرتوویەتی بڵاوى كردووه‌ته‌وه، لەکاتی وەرگرتنی بڕوانامەکەی نووسیوویه‌تى، "هەرگیز کۆڵ مەدە هەردەگەیت بە خەونەکانت ئەگەر زووبێت یا درەنگ، جیاوازی وێنەکە تەنیا 21 ساڵە کەس".
خاتوونه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده كه خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌رییه و له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ده‌ركه‌وتووه، دواتر بووه‌ته قوتابی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی موزیك و له قۆناغی یه‌كه‌می خوێندنی له په‌یمانگه‌دا چووه‌ته سه‌ر ته‌ختی شانۆ و كاری كردووه. ساڵی 2004 رووی كردووه‌ته هه‌نده‌ران و له به‌ریتانیا ده‌ژیت و سه‌رقاڵی خوێندنی زانكۆیه له بواری ده‌نگ و شێواز و فۆرمی موزیك و گۆرانییه جیاوازه‌كانی سه‌رده‌م.