ئه‌م میوه‌یه به ناوه گشتییه‌كه‌ى پێى ده‌گوترێت "پهرسیمۆنس" و له‌ناو كورددا به "كاكیی" ناوده‌برێت، ره‌نگه‌كه‌ى له نێوان پرته‌قاڵى و سوورێكى قاوه‌یى باودایه له‌سه‌ر دره‌ختى ئاڵوباڵو گه‌شه ده‌كات، له هه‌مان شێوه‌ى ته‌ماته‌یه له رووى ده‌ره‌وه‌ى.
دوو جۆر كاكیی هه‌ن یه‌كێكیان زۆر تونده و جۆره‌كه‌ى تریش كرژكهرن، باشتر وایه ته‌واو پێبگات پاشان بخورێت، چونكه پێش پێگه‌شتنى تامێكى تاڵى هه‌یه.
یه‌كه‌م: ته‌ندروستى دڵ
به‌راوردێك كرا له نێوان میوه‌ى سێ‌و پهرسیمۆندا له لایه‌ن گرووپى نێوده‌وڵه‌تى توێژینه‌وه‌كان، ده‌ركه‌وت كه میوه‌ى پهرسیمۆنی برێكى زیاتر كانزا و ریشاڵى خۆراكى و ئاوێته‌ى كیمیایى تێدایه كه رێگه له ره‌قبوونى ده‌ماره‌كان ده‌گرن كه هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و جه‌ڵته.
له‌م توێژینه‌وه‌دا پهرسیمۆن به دژه ره‌قبوونى ده‌ماره‌كان هه‌ڵسه‌نگێنرا، به‌پێى توێژینه‌وه‌ى پزیشكى، پهرسیمۆنس برێكى زۆر ریشاڵى خۆراكى و كانزا پێكهاته‌ى پاشماوهیى. كاتێك سێوێك به‌راورد ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م میوه‌یه‌دا له‌رووى كانزاكانه‌وه وه‌ك پۆتاسیۆم ، سۆدیۆم، كالیسیۆم، مه‌گنیسیۆم، مه‌نگه‌نیز، ئاسن بره‌كه‌ى له پهرسیمۆنسدا زیاتره وه‌ك له میوه‌كانى تر به‌تایبه‌تى سێ‌و.
ئه‌گه‌ر رۆژانه 100 گراو له‌م میوه‌یه بخورێت ئه‌وه رێگه له ره‌قبوونى ده‌ماره‌كانى خوێن ده‌گرێت و به‌مه‌یش رێگه له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ده‌گرێت، بۆیه پێویسته ئه‌م میوه‌یه له خۆراكى رۆژانه‌دا هه‌بێت.
دووه‌م: ئاستى كۆڵیسترۆڵ نزم ده‌كاته‌وه، له‌ش پێویستى به برێكى دیاریكراو كۆڵیسترۆڵ هه‌یه، به‌ڵام كاتێك له برى دیاریكراوى خۆى زیاتر بوو ئه‌وه ده‌بێته هۆى گیران و ته‌سكبوونه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌كان به‌مه‌یش خوێن به‌ئاسانى ناگات به‌دڵ و له‌ش.
به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ى كه كراوه له‌سه‌ر ئه‌م میوه‌یه ده‌ركه‌وتووه كه توانایى نزمكردنه‌وه‌ى ئاستى كۆڵیسترۆڵى هه‌یه، برێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى تێدایه كه میتابۆلیزم خێرا ده‌كات پێویسته رۆژانه سێ دانه له‌م میوه‌یه بخورێت بۆ ماوه‌ى 12 هه‌فته له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ست به نه‌مانى كۆڵیسترۆڵ ده‌كه‌یت له خوێنبه‌ره‌كان.
پێكهاته خۆراكییه‌كانى پهرسیمۆنس وه‌كو ریشاڵى خۆراكى پهرسیمۆنس برێكى زۆر ئازى تێدایه به‌رێژه‌ى %80 بارسته‌ى میوه‌كه پێك ده‌هێنێت.
ڤیتامین A به رێژه‌ى %33
مه‌نگه‌نیز به رێژه‌ى %18
ڤیتامین C %13
ڤیتامین B6 %5