ڤیتامین B12 یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ى كه زۆرێك له ئێمه به‌هۆى كه‌مى ئه‌م ڤیتامینه‌وه ده‌ناڵێنین كه‌مى ئه‌م ڤیتامینه ده‌بێته هۆى چه‌ندان پێشهاتى ته‌ندروستى له له‌شدا.
ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تى رێكخستنى میزاج ده‌دات، یارمه‌تى هێشتنه‌وه‌ى ته‌ندروستى دڵ ده‌دات، پێست ده‌پارێزێت، سیسته‌مى هه‌رسى باشتر ده‌كات.
ئه‌م ڤیتامینه رۆژانه به‌رێژه‌یه‌كى زۆر ده‌كرێته دره‌وه‌ى له‌ش له لایه‌ن گورچیله‌كانه‌وه بۆیه پێویسته برێكى زیاتر به‌كاربهێنرێت، باشترین سه‌رچاوه‌كانى ڤیتامین B12 وه‌كو گۆشتى گا، مریشك، ماسى و هێلكه‌یه. له‌گه‌ڵ سه‌وزه ده‌ریایه‌كان و دانه‌وێڵه، ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد ئه‌و بره ڤیتامینه له له‌شدا هاوسه‌نگ نیه ده‌توانیت له شێوه‌ى حه‌پ ئه‌م ڤیتامینه به‌كاربهێنیت.
سووده‌كانى ڤیتامین B12 بۆ له‌ش.
یه‌كه‌م: شه‌كه‌تى كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌هه‌مانشێوه‌ى ڤیتامینه‌كانى تر، ڤیتامین B12 یارمه‌تى گۆرینى خۆراك ده‌دات بۆ وزه. ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین B12 برێكى زۆر وزه به له‌ش ده‌ده‌ن و هیلاكى له‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، میتابۆلیزم باشتر ده‌كات.
دووه‌م: میزاج باشتر ده‌كات، به‌پێى پزیشكه‌كان، كه‌مى ڤیتامین B12 ده‌بێته هۆى دروستبوونى گرفتى میزاجى، بۆیه پێویسته برى دیاریكراو له‌م ڤیتامینه بخۆیت به شێوه‌ى رۆژانه بۆ ئه‌وه‌ى دوور بیت له خه‌مۆكى و دڵه‌راوكێ، به‌مشێوه‌یه ڤیتامین B12 یارمه‌تى مێشك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى دووربێت له شه‌كه‌تى و دروستبوونى فشار.
سێیه‌م: كاركردنى مێشك به‌هێز ده‌كات، ڤیتامین B12 به‌رگه‌گرى خانه‌ى مێشك به‌هێز ده‌كات، به‌مه‌ش یارمه‌تى به‌هێزكردنى كاره‌كانى مێشك ده‌دات، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به له‌بیرچوونه‌وه‌ى شته‌كانى رۆژانه‌ت كرد ئه‌وه پێویسته برێكى زیاتر له‌م ڤیتامینه بخۆیت، چونكه ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڤیتانین B12 توانایى باشتركردنى یادیان هه‌یه.
چواره‌م: دڵ به‌ته‌ندروستى ده‌هێڵێته‌وه، پسپۆرانى دڵ ده‌ڵێن ڤیتامین B12 هۆمۆسته‌ین كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ترشى ئه‌مینى زیاد ده‌كه‌ن له خوێندا، ئه‌م هۆمۆسسته‌ینه مه‌ترسى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ڤیتامینه كۆڵیسترۆڵى خراپ كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها په‌ستانى خوێن ئاسایى ده‌كاته‌وه به‌مه‌یش پارێزگارى له دڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌ندروستى بمێنێته‌وه.
پێنجه‌م: سوود به پێست و قژ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تى باشتركردنى پێست و قژ ده‌دات، چونكه رێگه له وشكى پێست ده‌گرێت له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته جۆراوجۆره‌كانى پێست وه‌كو زیپكه، نه‌خۆشى سه‌ده‌ف، بیرۆ. هه‌روه‌ها به‌سووده بۆ قژ، بۆیه باشتر وایه ئه‌و شامپۆ و نه‌رمكه‌ره‌وانه‌ى كه به‌كاریده‌هێنیت ده‌وله‌مه‌ندن بێت به ڤیتامین B12.