ئەمڕۆ ئاسمانی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. بەڵام بۆ سبەی پێنجشەم ئاسمانی كوردستان نیچەهەور دەبێت و پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و كەمێك لە پلەی گەرمیش دادەبەزێت.
پلەكانی گەرمی لە هەولێر لە نێوان22 و 10 پلەی سیلیزیدا دەبن و بۆ سبەی پێنجشەمیش پلەیەك دادەبەزن.
لە سلێمانی پلەكانی گەرمی لە نێوان 22 و هەشت پلەدا دەبن. لە دهۆك بەرزترین پلە 17 و نزمترینی هەشت دەبێت، بەڵام بۆ سبەی پێنجشەم دوو پلە دادەبەزێت.
لە كەركووك بەرزترین پلە 22 و نزمترینی 10 دەبێت و لە 24سەعاتی داهاتوو پلەیەك لە گەمای ئەو پارێزگایەش دادەبەزێت.