وریابن لە بەکارهێنانی دەفر و مەنجەڵی ئەلەمەنیۆم

:: PM:06:00:20/12/2016 ‌
چەند توێژینەوەیەک بوونی پێوەندیان لە نێوان کانزای ئەلەمنیۆم و نەخۆشی ئەلزەهایمەر (خەڵەفان)  دووپات کردبووەوە، بەڵام زانایان رایان گەیاند کە تا ئێستە بەڵگەیان لەو بارەوە نەبووە، توێژەرێک دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو کانزایە کار دەکاتە سەر توانای مێشک بۆیە پێویستە خەڵک خۆیان لێ بەدوور بگرن.

کریس ئیکسلی پرۆفیسۆر لە زانکۆی کیلی ئەڵمانیایی دووپاتی دەکاتەوە کە ئەلەمنیۆم رۆڵی هەیە لە تێکچوونی توانای بیرکردنەوە و بیرهاتنەوەی مێشک کە سەلمێنراوە بەوەی پێوەندی بەهێز لە نێوان بەرکەوتنی کانزاکە و تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر هەیە لە 50 ساڵی رابردوو و زیاتریش. 

زیاتر گوتی، ئەنجامە نوێییەکانیش هاندەرن بۆ هەمووان بۆ دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم لە خۆراکی رۆژانەدا و پەنابردن بۆ بەکارهێنانی دەفر و مەنجەڵی مس لەبری ئەوە کە پێشتر هۆکاری بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکان نەسەلمێندراوە.

ئیکسلی کە توێژەرە لە زاستی مێشک گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە لە سەرەتای تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر رێژەی ئەلەمنیۆم لە شانەکانی مێشک بەرزە کە لە ئاساییدا لەگەڵ بەتەمەنداچووندا رێژەکە لە مێشکی مرۆڤ زیاد دەکات کە ئەنجامی توێژینەوەکە لە رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانیایی هاتە بڵاو کردنەوە. 

سەرچاوە: ئیخبارییە


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل