ڕیزبەندی زانكۆكان ڕاگەیەنرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕیزبەندی زانكۆكانی بۆ ساڵی خوێندنی 2017 بۆ 2018 ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕیزبەندی زانكۆكانی ڕاگەیاند بەم شێوەیە بوو.

باشترین پێنج زانكۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

یەكەم: زانكۆی كوردستان/ هەولێر 
دووەم: زانكۆی سۆران
سێیەم: زانكۆی سەلاحەدین
چوارەم: زانكۆی سلێمانی
پێنجەم: زانكۆی چەرمۆ

باشترین پێنج زانكۆ لە پێوەری ستافی ئەكادیمی: 

یەكەم: زانكۆی هەولێری پزیشكی
دووەم: زانكۆی كوردستان
سێیەم: زانكۆی سۆران 
چوارەم:زانكۆی كۆیە
پێنجەم:زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر

باشترین پێنج زانكۆ لە پێوەری چالاكی نێودەوڵەتی: 

یەكەم: زانكۆی كوردستان
دووەم: زانكۆی سۆران
سێیەم: زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر
چوارەم: زانكۆی دهۆك 
پێنجەم: زانكۆی راپەڕین 

باشترین پێنج زانكۆ فیدباكی قوتابیان و خوێندكاران:

یەكەم: زانكۆی راپەڕین 
دووەم: زانكۆی كۆیە 
سێیەم: زانكۆی كوردستان 
چوارەم: زانكۆی گەرمیان 
پێنجەم: زانكۆی چەرمۆ 

باشترین پێنج زانكۆ لە پێوەری دڵنیای جۆری: 

یەكەم: زانكۆی كۆیە 
دووەم: زانكۆی دهۆك 
سێیەم: زانكۆی كوردستان 
چوارەم: زانكۆی سەلاحەدین 
پێنجەم: زانكۆی سلێمانی

باشترین پێنج زانكۆ لە پێوەری چالاكی كولتووری و پەیوەندی لەگەڵ كۆمەڵگە:

یەكەم: زانكۆی دهۆك 
دووەم: زانكۆی زاخۆ
سێیەم: زانكۆی سەلاحەدین 
چوارەم: زانكۆی كۆیە 
پێنجەم:زانكۆی كوردستان

باشترین پێنج زانكۆ لە پێوەری كتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییە ئاست بەرزەكان: 

یەكەم: زانكۆی كوردستان 
دووەم: زانكۆی هەولێری پزیشكی 
سێیەم:زانكۆی سۆران 
چوارەم: زانكۆی سەلاحەدین 
پێنجەم: زانكۆی راپەڕین

باشترین پێنج زانكۆ لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستكەوتنی هەلی كار - كەرتی تایبەت و گشتی

یەكەم: زانكۆی كوردستان 
دووەم: زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 
سێیەم: زانكۆی كۆیە 
چوارەم: زانكۆی سلێمانی
پێنجەم: زانكۆی هەولێری پزیشكی 

زانكۆ ئەهلییەكان:

باشترین پێنج زانكۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

یەكەم: زانكۆی گەشپێدانی مرۆیی
دووەم: زانكۆی جیهان 
سێیەم: زانكۆی ئیشك 
چوارەم: زانكۆی كۆمار 
پێنجەم: زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی



وشە - رامیار جەواد


AM:11:16:21/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 2026 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌