دوای دابڕانێكی زۆر له گۆرانیگوتن، خه‌نده كه‌ركووكی به چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێوه دێته‌وه ناو هه‌وادارانی و له ئێسته‌شه‌وه مژده‌ی گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی مه‌رزییه‌ی به گوێگرانی داوه.
خه‌نده كه‌ركووكی گۆرانیبێژی كورد، له‌گه‌ڵ گرووپێكی موزیكی كوردی كار بۆ تۆماركردنی گۆرانییه‌كی نوێ ده‌كات، كه یه‌كێكه له ناودارترین گۆرانییه‌كانی مه‌رزییه فه‌ریقی كۆچكردوو و خه‌نده به نوێكارییه‌وه ده‌یڵێته‌وه، له نزیكترین كاتیش‌دا به كلیپه‌وه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ڕزگار حه‌مه‌ڕه‌ئووف سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و به‌رهه‌مه و" گرووپی موزیكی ئازاد هه‌ورامی" به "وشه"ی گوت: وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕۆحی پاكی خاتوو مه‌رزییه‌ی گۆرانیبێژ و پێشمه‌رگه‌ی كورد، گۆرانییه‌كی ئه‌ومان هه‌ڵبژاردووه و به باشترین شێواز نوێكاریمان تێدا كردووه و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌رهه‌می گۆرانیی "ئه‌زیزم بۆچی تۆراوی له‌خۆڕا" له كاری موزیكی ڕزگار حه‌مه‌ڕه‌ئووف، كامێرا و ده‌رهێنانی هونه‌ر دیلۆن، كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركووك كاری تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه چه‌ند به‌رهه‌مێكی تری له ستۆدیۆی ده‌نگ له ئه‌ستۆ گرتووه.
خه‌نده كه‌ركووكی له‌دایكبووی شاری كه‌ركووكه، تا ئێسته به‌شداری چه‌ندان فێستیڤاڵی هونه‌ری كردووه و به‌رهه‌مێكی كلیپی به ناوی شه‌نگال و كۆبانێ هه‌یه، ئه‌ندامی گرووپی موزیكییه له كه‌ركووك و له هه‌مان كاتدا وانه‌ی سۆڵفێجی ده‌خوێنی.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی