غالب شابه‌نده‌ر نووسه‌ر و سه‌ركرده‌ى پێشووى حزبى ده‌عوه‌ى عێراق ئاشكراى ده‌كات، هه‌ریه‌كه له سعوودیه و ئێران و توركیا رێ ناده‌ن به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان رێك بكه‌وێت.
غالب شابه‌نده‌ر نووسه‌رى ناودارى عێراقى و سه‌ركرده‌ى پێشووى حزبى ده‌عوه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌وه ده‌كات سێ وڵات هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌میشه كێشه له نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، تا هه‌ر كاتێك خواستیان هه‌بوو به ئاره‌زووى خۆیان كێشه‌كان نوێ بكه‌نه‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره عێراقییه له لێدوانه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى "
بغداد الیوم" به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى باسى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و ناوچانه كۆسپێكن بۆ عه‌بدولمه‌هدى، هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه به‌مشێوه‌یه ئاسووده‌یى به ئێران و سعوودیه و توركیا ده‌دات، چونكه كێشه له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌و پێیوایه ئامانجى ئه‌و وڵاتانه ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌بوو، ده‌توانن كێشه‌كان بته‌قێننه‌وه و سه‌ر له‌نوێ عێراق به‌كێشه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ بێت.
غالب شابه‌نده‌ر پێشتر له هه‌فته‌ى رابردوو هۆشدارى دابووه عه‌بدولمه‌هدى له‌وه‌ى عێراق نه‌كاته شوێنێك بۆ ململانێى نێوان قه‌ته‌ڕ و سعوودیه، داواشى كردبوو له حاڵه‌تێكى وه‌ها ده‌بێت موقته‌دا سه‌در حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى بڕووخێنێت.