كۆمپانیای فه‌یسبووك به سه‌رپه‌رشتی مارك زوكه‌ربێرگ، به‌رێوبه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له نوێترین كاریاندا هه‌ستان به دانانی نوێترین سیسته‌م بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یان، ئه‌مه‌یش وه‌ك پارێزگاریكردن له ئه‌كاونته‌كانیان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌هۆی زیادبوونی هاككردنی ئه‌كاونته‌كان له‌لایه‌ن ئه‌كاونته ساخته‌كان، فه‌یسبووك بڕیاری دا ئه‌م هه‌وڵانه ڕابگرێت و ئه‌كاونته ساخته‌كان بسڕێته‌وه به شێوازێكی كۆتایی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه فه‌یسبووك خستوویه‌ته به‌رده‌ست ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه فه‌یسبووك له‌و ماوه‌یه‌دا كاری زۆری كردووه بۆ پاراستنی ئه‌كاونته راستهقینهكانیش، ئه‌مه‌یش به‌سڕینه‌وه زیاتر له 1.5 ملیار ئه‌كاونتی ساخته ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه ئه‌مه وا ده‌كات سكیوریتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه به‌هێزتربێت.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن.