هەرچوار فڕاکسۆنى "یەکێتى ، گۆڕان ، یەکگرتوو ، کۆمەڵ " بڕیاریان دا سبەى چوارشەم لەگەڵ حکوومەتى هەرێمى کوردستان کۆببنەوە.
پێشتر بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت دراون بە "وشە"، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەڵامی چوار فڕاکسیۆنەکەی کورد لە بەغدای کە پێک هاتوون لە "یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ" داوەتەوە بۆ کۆبوونەوە و داوەتێکی فەرمیی بۆ ناردوون.
ئەحمەد حاجی ڕەشید سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە"وشە"ی ڕاگەیاند، دواى کۆبوونەوەى هەرچوار فڕاکسیۆن بڕیارمان دا سبەى لەگەڵ حکوومەتى هەرێمى کوردستان کۆببینەوە.
بە گوێرەى زانیاریەکانى "وشە" کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکوومەت و عەلى سندى وەزیرى پلاندانانى هەرێم و نێچیرڤان ئەحمەد سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان و ڕابەر سەدیق وەزیرى دارایى هەرێمى کوردستان (بەوەکالەت) بەڕێوە دەچێت.
بودجهی عێراق بۆ ساڵی 2017 پێک هاتووه له بڕی 79 تریلیۆن دینار ڕێژهی له %17 بۆ کورد به مهرجێک دیاری کراوه که پشکی کۆمپانیاکان و داهاتی گومرگهکانی لێ بهێندرێته دهرهوه ، بهو هۆیه شهوه ههرێمی کوردستان 513 ملیۆن دۆلاری بۆ دهنێردێت بهبێ دهرهێنان خهرجی کۆمپانیاکانی نهوت و داهاتی ناوخۆ و گومرگهکان.
ههولێر/ ڕامیار جهواد