خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ و گاڵته ئامێزه‌وه به هاوكاره‌كه‌ى له هه‌مان كه‌ناڵ ده‌ڵێت كه میوانه‌كانى ئه‌و نه‌بات، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه دێت كه ماوه‌یه‌كه شارا ئه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌ى زۆرى لێ ده‌گیرێت له‌لایه‌ن میوانه‌كانییه‌وه و نازانێت پیشه‌ییانه پرسیار بكات ئێسته ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌ر بكرێت.
جێگره‌وه‌ى شارا به قسه‌ى شارا خۆیى بێت وه‌ك له‌و پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت تێدا ئاشكارى ده‌كات كه ڕكابه‌ره‌كه‌ى ئه‌ین ئازادى پێشكه‌شكارى هه‌مان كه‌ناڵه له به‌رنامه‌ى شۆ مه‌گه‌زین كه نزیكه‌ى چوار مانگه پێشكه‌شى ده‌كات و ده‌ستخۆشییه‌كى زۆرى لێ كراوه.
شارا دواى قسه گوتنى به هونه‌رمه‌ندانى كه‌ركووك و هونه‌رمه‌ندێكى شارى سلێمانى هێرشێكى به‌رفراوان كرایه سه‌رى ئه‌مه‌یش واى له شارا كردووه جێگاى کارکردنەکەی له‌ق بكات.
ئه‌گه‌رچى شارا خۆى ئه‌ژین ئازادى هێنایه كه‌ناڵى كوردماكس له شوێنى سۆڤین داى نا به‌ڵام ئێسته بوونه به ڕكابه‌رى یه‌كتر ئه‌مه‌یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه زۆرجار باس له جێگره‌وه‌ى شارا به ئه‌ژین ئازاد ده‌كات.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.