سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كات یاسایه‌ك بۆ سیاسه‌ت بانكى ناوه‌ندى دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێ بدات بانكه‌كه له په‌ره‌پێدانى كه‌رتى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده به‌شدار بێت.
به‌پێى هه‌واڵێك كه له
میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، نووسینگه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراق راى گه‌یاندووه، سه‌رۆك په‌رله‌مان داواى دانانى یاسایه‌ك ده‌كات بۆ بانكى ناوه‌ندى. وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كردووه كه له‌نێوان لیژنه‌ى دارایى و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێرى بانكه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش تاوتوێكردنى سیاسه‌تى بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌بێت تا یاسایه‌ك دابنرێت كه رێگه به بانكى ناوه‌ندى بدات به‌شدار بێت له پاڵپشتى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت له گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌دا.
ئه‌مڕۆ ب هسهرۆكایهتى محه‌مه‌د حه‌لبووسى دانیشتنى چواردهمى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه چوو. پێشتر وه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كرا، له‌م دانیشتنه‌دا پڕۆژه‌یاساى بودجه گشتیى عێراق بۆ ساڵى 2019 تاوتوێ بكرێت. به‌ڵام كارنامه‌ى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان كه له دوێنێوه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاندراوه، هیچ ئاماژه‌یه‌كى به بودجه نه‌كردبوو.