كه‌مێك پێش ئێسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕای گه‌یاند، كه‌سێكیان گرتووه تۆمه‌تباره به كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاوی شاره‌دێى ناڵپارێز.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆی شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزه‌كانی پۆلیس كه‌سێكیان گرتووه كه تۆمه‌تباره به كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ئاوی شاره‌دێى ناڵپارێز.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایشى كردووه، كه هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌سێكیان گرتووه كه له پێنجوێن فه‌رمانی گرتنى هه‌بووه و تۆمه‌تباره به كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ناحیه‌ی ناڵپارێز، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ه. س. ر.)ه و دانیشتوی شاره‌دێى ناڵپارێزه، تۆمه‌تباره به‌كوشتنی (ا. ا. ع) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ناڵپارێز.
پۆلیس ڕاشی گه‌یاندووه كه ئێسته تۆمه‌تباره‌كه به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی به‌نده.
له 15ی تشرینی یه‌كه‌مى ئه‌م ساڵ، پۆلیسی سلێمانی ڕای گه‌یاند كه "هاوڵاتی ( أ. أ.ع.)ی ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی شاره‌دێى ناڵپارێزه به فیشه‌ك كوژرا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ى تشرینى دووه‌م گیرا".