مەلەکردن یەکێکە لە تەندروسترین جۆری وەرزش کە ئەم جۆرە وەرزشە جەستە بەتەواوەتی چالاک دەکات و پارێزگاری دەکات لە ڕێکی جەستە و ئازارەکانت بەتەواوەتی ناهێڵێت، جگە لەمانەیش چەندان سوودی تری هەیە کە لە خوارەوە باسیان دەکەین:
یەکەم - هەموو ماسوولکەکانی جەستە چالاک دەکات.
دووەم - هەناسە ڕێکدەخات و بۆ سییەکان باشە.
سێیەم - چارەسەرە بۆ رۆماتیزم و ئازاری جوومگە و دەمار ناهێڵێت.
چوارەم - دەروون ئارام دەکاتەوە و سەرئێشەیش کەم دەکاتەوە.
پێنجەم - لەش و لارێکی ڕێک و جوانت پێ دەبەخشێت.
شەشەم - یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
حەوتەم - پارێزگاری لە لێدانی دڵ دەکات و خەوت باشتر دەکات.