ئه‌مڕۆ دادگاى ئیسته‌نبووڵ سزاى چوار ساڵ و شه‌ش مانگى بۆ چوار ئه‌فسه‌رى پۆلیس ده‌ركرد كه تۆمه‌تبارن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ژنه گه‌شتیارێكى ئه‌مه‌ریكى له فرۆكه‌خانه‌ى ئیسته‌نبووڵ و له سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌یش پزیشكێكى به پێبژاردن سزا درا.
ئه‌مڕۆ دادگاى ئیسته‌نبووڵ بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گیانله‌ده‌ستدانی ژنه گه‌شتیاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ركرد و چه‌ند سزایه‌كى به‌سه‌ر چوار ئه فسهر و پزیشكێك ده‌ركرد.
تریسى لین بڕاون كه ته‌مه‌نى 48 ساڵه له چوارى نیسانى 2013 له فڕۆكه‌خانه‌ى ئیسته‌نبووڵ له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌بێته ده‌مه‌قاڵى و له ئه‌نجامدا پۆلیس ده‌یگرن و ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌ده‌ن، بۆیه بارى ته‌ندروستى تێك ده‌چێت و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێت و دواى 14 رۆژ گیان له ده‌ست ده‌دات.
به‌پێى هه‌واڵێك كه له "
سكاى نیووز"ى عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه، پۆلیسه‌كان كاتێك گه‌شتیاره‌كه ده‌گرن، بۆ ماوه‌ى 17 خولهك له‌سه‌ر پشتى داده‌نیشن و فشار ده‌خه‌نه سه‌ر پشتى و به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه بارى ته‌ندروستى تێك ده‌چێت.
دادگا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڕیارى دا چوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیس بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ و شه‌ش مانگ به گرتن سزا بدرێن و پزیشكێكیش كه له چاره‌سه‌ركردنى گه‌شتیاره‌كه كه‌مته‌رخه‌مى نواندووه، به دوو هه‌زار و 250 دۆلار پێبژاردن سزا بدرێت.