پسپۆڕێكی بواری پێوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران حه‌وت نیشانه دیاری ده‌كات كه ده‌ری ده‌خه‌ن هاوسه‌ر و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت متمانه‌ت پێ ناكات.
ئاپریڵ ماسینی، پسپۆڕی پێوه‌ندی نێوان تاكه‌كان ده‌ڵێت، متمانه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر گرنگی هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانه و حه‌وت نیشانه ده‌ستنیشان ده‌كات وه‌ك ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رانبه‌ر متمانه‌ی به تۆ نییه و ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م- كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت سێری مۆبایله‌كه‌ت ده‌كات و ده‌ی پشكنێت تا بزانێت ئه‌و چالاكیانه چی بوون به مۆبایله‌كه‌ت ئه‌نجامت داوه؟.
دووه‌م- كاتێك هاوسه‌ره‌كت هه‌مان پرسیارت چه‌ندان جار لێ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌مان جۆری گفتوگۆ دووباره و سێباره له‌گه‌ڵ تۆدا دا ده‌مه‌زرێنێته‌وه.
سێیه‌م- كاتێك هاوسه‌ر و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت جزدان پاره‌كه‌ت ده‌پشكنێت تا بزانێت ئایا هیچ شتێكی تێدایه كه ده‌ری بخات له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كاتت به‌سه‌ر بردبێت یان بێ پێوتنی ئه‌و سه‌ردانی شوێنێكت كردبێت و سه‌ردانت كردبێت.
چواره‌م- كاتێك پێوه‌ندی نیزیكایه‌تیتان كاڵ ده‌بێته‌وه و له‌كاتی سه‌رجێیكردندا هه‌ست ده‌كه‌یت كه كه‌متر گرنگیت پێ ده‌دات و كه‌متر مه‌یلی بۆی هه‌یه.
پێنجه‌م- زیاتر تاوانبارت ده‌كات زۆرجاریش به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵت.
شه‌شه‌م- پێوه‌ندی نوێ داده‌مه‌زرێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر خیانه‌تیان لێ كراوه و له پێوه‌ندییه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
حه‌وته‌م- كاتێك كه‌سی به‌رانبه‌ر له خۆیت دوور ده‌كاته‌وه و حه‌زناكات كاتی زۆر له‌گه‌ل به‌سه‌ر به‌ریت.
وشه/ محه‌مه‌د شابان