قاوه یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی زۆرترین كه‌س حه‌زی لێیه و ساڵانه بڕێكی یه‌كجار زۆری لێ ده‌خورێته‌وه، به‌ڵام مشتومڕێكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه قاوه په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و خراپه بۆ ته‌ندروستی دڵ.
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ری ده‌خات كه خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌شێت په‌ستانی خوێن تا سێ سه‌عات به‌رز بكاته‌وه له‌دوای خواردنه‌وه‌ی، به‌ڵام گه‌ر بێت و به شێوازێكی به‌رده‌وام قاوه بخورێته‌وه ئه‌وا ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی نامێنێت.
هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌ی ته‌واو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵام زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه به به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ی قاوه پێوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن یان خراپبوونی ته‌ندروستی دڵه‌وه نییه، ڕاستییه‌كه‌ی قاوه به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌لمێندراوه و به‌هۆی بوونی ماده‌ی دژه‌ئۆكسان تێیدا قاوه به خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌سوود داده‌ندرێت بۆ ته‌ندروستی دڵ.
له ده‌ره‌نجام دا توێژینه‌وه‌كان گه‌یشتوون به‌وه‌ی كه زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرد له خواردنه‌وه‌ی قاوه، هه‌رچه‌نده به به‌رده‌وامیش ڕۆژانه بخورێته‌وه، ئه‌گه‌ری كه‌مه ببێته هۆی خراپكردنی ته‌ندروستی و ده‌ره‌نجامی خراپی لێ بكه‌وێته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی به‌رزی خوێنیان هه‌یه.
توێژه‌ره‌وان ڕاشی ده‌گه‌یه‌نن كه ڕێكخستنی سیسته‌می خۆراكییه‌كی هاوسه‌نگ و شێوازی ژیانێكی ته‌ندروست ئه‌گه‌ری زیاتره كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن هه‌بێت وه‌ك له خواردنه‌وه‌ی قاوه.
وشه/ محه‌مه‌د شابان