ئەمەریكا: گفتوگۆكانی ئاشتی لە یەمەن لە سوید ساز دەكرێت

:: PM:10:05:21/11/2018 ‌

وەزیری بەرگری ئەمەریكا رای گەیاند كە گفتوگۆكانی ئاشتی لە نێوان حكوومەتی یەمەن و حوسییەكانی یەمەن لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو لە سوید دەست پێ دەكات.

جیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریكا ئەمڕۆ چوارشەم لە واشنتن بە رۆژنامەوانانی رای گەیاند، هەریەك لە سعوودیە و ئیمارات پاڵپشتی تەواو لە گفتوگۆیانە دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم مارتن گریفیس، نێردراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن گەیشتە سەنعا بۆ رێكخستنی ئامادەسازییەكانی گەڕێكی نوێی گفتوگۆكان كە لەلایەن سویدەوە مێوانداری دەكرێت لە سەرەتای كانوونی یەكەمی داهاتوو لە نێوان حكوومەتی یەكەم و حوسییەكان.

وەك سەرچاوەكان رایان گەیاند گریفیس هەوڵی رازیكردنی سەركردەی حوسییەكان دەدات بۆ پاشەكشەكردن لە بەندەری حودەیدە و سەرپەرشتیكردنی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە و تەواوكردنی پرۆسەی ئالوگۆڕكردنی دیل و گیراوەكان.

لەو كاتەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێگەی نێردراوەكەیەوە هەوڵی سازكردنی گەڕێكی نوێی گفتوگۆكان دەدات، لەناو پاڵپشتی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ ئەو هەوڵانەی، دوا هەوڵی گریفیس بۆ سازكردنی گەڕێكی گفتوگۆكان لە ئەیلوولی رابردوو بوو لە جنێڤ لە سویسرا، بەڵام حوسییەكان رەتیان كردەوە ئامادەی بن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل